
ڕه‌گ و ڕیشه‌ی
ناوی ڕه‌واندز
ره‌گ و ڕیشه‌ی ناوی ڕه‌واندز لێکدانه‌وه‌ی بیروڕای جیاواز له خۆی ده‌گرێت
.سه‌ره‌تا هه‌ندێکیان ئامه‌ژه بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن که له دوو ووشه‌ی (ڕه‌وه‌ند+
دز) پێک هاتووه ،ئه‌مه‌ش ده‌گێڕنه‌وه بۆ نێوی خێلی ڕه‌وه‌ندی که نیشته‌جێ ی
ناوچه‌که بوون ، دزیش به مانای قه‌ڵا دێت،واته قه‌ڵای خێڵی ڕه‌وه‌ندی بوو و
به تێپه‌ربوونی کات سواوه بۆته( ڕه‌وه‌ندز- ڕه‌واندز) ئه‌وه له لایه‌ك
،له‌لایه‌کی تردا هه‌ندێکی تر سه‌رچاوه‌ی ناو ڕه‌واندز بۆ ( ڕوبین دژ )
ده‌گێڕنه‌وه که به مانای قه‌ڵای پۆڵایین دێت، هه‌ڵگڕانی ئه‌و بیڕورایه‌ش ئه‌و
دێره هۆنراوه‌یه ده‌که‌ن به به‌ڵگه‌ی بۆ چونه‌کانیان که میر محه‌مه‌د پاشای
ڕه‌واندزی (1813-1836) له‌سه‌ر یه‌کێك له ده‌ڕگای کۆنگه‌ره‌که‌ی ڕه‌واندز
نووسیویهیی (( دوکنگرم رانهام برد و پیکر (رواندز) شد(روین دژ) بادیگر ) واتا
( دووبرجم بیناکرد له سه‌ر دوو بنه‌ما ڕه‌واندز دیسانه‌وه بووه به قه‌ڵای
پۆڵاین ( ڕۆبین دژ )، له‌له‌یه‌کی دیکه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن که
ڕه‌واندز له دوو ووشه‌ی ڕه‌وان یان ڕه‌هوان+ دز پێك هاتووه‌و مانای شوێنی
حه‌وانه‌وه ده به‌خشێت ،به تایبه‌ت ڕه‌وه‌نده‌کان له کاتی هاموشۆکردنیان له
گه‌رمیان و کوێستانه‌کان کردویانه‌ته وێستگه‌ی حه‌سانه‌وه‌یان .هه‌روه‌ها
محه‌مه‌دی مه‌لا که‌ریمیش ئاماژه بۆ بیروڕایه‌کی تر ده‌کات وده‌ڵێ ".....
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه ئه‌شکرێ ئه‌گه‌ر ( ڕوواندز ) ڕاستر بێ له ( ڕه‌واندز )، به
واتای ( قه‌ڵای ڕووان) بێ واته ( قه‌ڵای چه‌مان ) ،واته ئه‌وقه‌ڵایه‌ی
که‌تووه‌ته سه‌رچه‌م، چونکه ( ڕۆ ) له کوردیا به مه‌عنای چه‌م زۆر به کاردێ
.... ، ڕه‌واندزیش چۆمێکی گه‌وره به نزیکیا ئه‌روا