

داگیرکردنی
ڕه‌واندز له لایه‌ن ئینگلیزه‌کان وسه‌رهه‌لدانی ڕاپه‌رین له دژیان
ئاگربه‌ستی ( مۆدرۆس) له 30 ی ته‌شرینی یه‌که‌می 1918 کۆتایی به جه‌نگی
یه‌که‌می جیهان هێنا له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی عوسمانی . به‌ڵام ئینگلیزه‌که‌ن تا
ئه‌و کاته‌ش ده‌سه‌لاتیان نه‌گه‌یشتبووه هه‌ندێ له ناوچه‌کانی ولایه‌تی
مووسڵ که خۆیان مه‌رامیان بوو.
پاش ئه‌وه‌ی شاری سلێمانی که‌وته نێو بازنه‌ی داگیرکاری ئینگلیزه‌وه‌و( شێخ
مه‌حموود) به حکمداری ده‌ست نیشان کرا،مێجه‌ر( نۆئێڵ ) حاکمی سیاسی له
کوردستاندا ،به مه‌به‌ستی دانانی حاکمێکی سیاسی ئینگلیز له لایه‌ك و ،له
لایه‌کی دیکه‌شه‌وه ،بۆ په‌لکێشکردنی ناوچه‌کانی کۆیه و ڕانیه‌و
ڕه‌واندز، بۆ نێو قه‌ڵه‌مڕه‌وی حکمداریه‌تی سلێمانی له کانوونی یه‌که‌می
1918 سه‌ری له‌م ناوچانه‌دا.له به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌شدا دانیشتوانی ئه‌و
هه‌رێمانه ڕه‌زامه‌ندیان نیشاندا بۆ ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی شێخ مه‌حموود
به‌سه‌ریاندا،هه‌ر بۆیه کاتێک شێخ مه‌حموود یاداشتێك بۆ کۆنگر‌ه‌ی ئاشتی
له پاریس ڕه‌وانه ده‌کات شێخ عه‌بدولسه‌مه‌د زاده عه‌بدوڵا که له شێخانی
سه‌رانه به‌ناوی خه‌ڵکی ڕه‌واندزه‌وه ده‌نگی خه‌ڵکی ناوچه‌که ده‌خاته
پاڵ ده‌نگ وداواکاری شێخ مه‌حموود.
مێجه‌ر نۆئێڵ له ماوه‌ی مانه‌وه‌ی له ڕه‌واندز ده‌ستی کرد به ڕێکخستنی
کاروباری ناوچه‌که‌و راکێسانی سه‌رۆك هۆزه‌کان ،له ڕێگای بڕینه‌وه‌ی
مووچه‌ی مانگانه‌و دانی قه‌رزی کشتوکاڵی پێیان،تا بتوانن باری له‌نگی خۆیان
پێ ڕاست بکه‌نه‌وه ،خه‌ڵکی ڕه‌واندزیش له‌و باره نا ئاکامی و نا ئاساییه
ڕزگار بکه‌ن،که ده‌رئه‌نجامه‌کانی جه‌نگی یه‌که‌می جیهان به گشتی و هێرشی
ڕووسه‌کان به تایبه‌تی ناچاری کرد بوون گژوگیاو گۆشتی پشیله‌و سه‌گ و بگره
مرۆڤیش بخۆن.
شیاوی باسه دوای ئه‌وه‌ی کاپتن بێڵ به‌سیفه‌تی یاریده‌ده‌ری حاکمی سیاسی
له ڕه‌واندز دامه‌زرا ،هێنده‌ی پێ نه‌چوو شۆرشی شێخ مه‌حموود له سلێمانی
هه‌ڵگیرسا ،دایسانی شۆڕش له سلێمانی، کاریگه‌ری کرده سه‌ر ناوچه‌کانی
ڕه‌واندزو ده‌وروبه‌ری. ئه‌وه‌ته( ڕه‌فیق حلمی) وه‌کو شایه‌تحاڵێك له
ڕه‌وشی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ڕه‌واندز ده‌ڵێ : که ده‌نگی شۆڕشی (( شێخ
مه‌حموود)) له ڕه‌واندز له ناو عه‌شایرا بڵاوه‌بوه‌وه ، گه‌ڵی که‌س پێی خۆش
بوو ،به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی که له ئینگلیزه‌کان ناڕه‌زابوون و له کرده‌وه‌ی
ده‌س و پێوه‌نده‌کانیان وه‌ڕز بووبوون ،ئیتر هه‌ر چیت ئه‌بینی چه‌کی له خۆ
ئه‌داو له ڕودا خۆی بۆ شه‌ڕ ئاماده‌کرد، خۆ دێهاتی و عه‌شایره‌که باسی هه‌ر
ناکرێت ئه‌وی دوو پیاوی هه‌بوو ئه‌یکرد به چوار چه‌کی پێ هه‌ڵ ئه‌گرتن و
شانازی پێوه ئه‌کردن زۆر له مانه ئۆقره‌یان لێ هه‌ڵگیرا بوو به ته‌مابوون
شۆڕشه‌که‌ی ((شێخ مه‌حموود)) په‌ره‌بسێنێت ،بته‌نێته‌وه، بگاتهه ئه‌و دیوی
(( زێ )) مه‌به‌ست ئه‌و دیوی زێ کۆیه‌یه -توێژه‌ر.... چاوه‌ڕێ بوون که
له‌شکری شێخ مه‌حموود نزیك بکه‌وێته‌وه به‌ری کۆیه بگرێته‌وه تا وه‌کو
ئه‌مانیش له عاستی خۆیانه‌وه ڕاست بنه‌وه ،ده‌س بده‌نه چه‌ك و شۆڕش بگێرن
... لێره بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که شۆڕشه‌که‌ی شێخ مه‌حموود کاریگه‌ری زۆری
کردۆته سه‌ر خه‌ڵکی ناوچه‌ی ڕه‌واندز ته‌نانه‌ت بۆی که‌وتونه‌ته
پڕوپاگه‌نده کردنیس .هه‌ر بۆیه( ڕه‌فیق حلمی) به‌ده‌م گێرانه‌وه‌ی
ڕه‌وشه‌که به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌ڵێ :.. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م مه‌به‌سه‌ش
زۆریان له مانه باسی سه‌یر سه‌یریان هه‌ڵ ئه‌به‌ست و بڵاویان ئه‌کرده‌وه
شتی ئه‌و تۆیان ڕێك ئه‌خسیت که ئینسان سه‌ری تیا سوور ئه‌ما. هه‌رچی
کاره‌سات و ڕووداوی ڕاست و درۆ هه‌یه وه یا بیسراوه ئه‌وه‌نده‌ی تریشیان له
خۆیانوه ئه‌نایه‌سه‌ره‌وه ئه‌یانگێرایه‌وه..... بویه‌ده‌توانرێ بووتری
،ئه‌و‌هه‌موو کاریگه‌رو هه‌ڵوێسته جگه له هانده‌ری نیستمانی هانده‌ری
مادیشی به به‌ره‌وه بوو ، له به‌ر ئه‌وه‌ی له‌و کاته‌دا کۆگاکانی حکومه‌ت
له ڕه‌واندز زه‌خیره‌ییه‌کی زۆری تیادابوو، تاڵان کردنی له لایه‌ن هێزه
عه‌شائیرییه‌کان له ڕۆزێکی وادا شتێکی که‌م نه‌بوو .
ده‌رئه‌نجامی گردبوونه‌وه‌ی ژماره‌یه‌کی به‌رچاوی له سه‌ۆك هۆزه‌کانی
ده‌ووروبه‌ری ڕه‌واندز به خۆیان و چه‌ند چه‌کدارێکه‌وه،مه‌ترسی بۆ
یاریده‌ده‌ری حاکمی سیاسی ئینگلیز‌و هاریکاره‌کانی دروست کرد بوو ،چونکێ
له‌و ڕۆژانه‌دا کاپتن( بێل) هه‌ر به ته‌نیا له‌گه‌ڵ هاوکاره‌که‌ی له
ڕه‌واندز بوو، هاوکاره‌که‌شی مه‌شقی سه‌ربازی به‌و هێزه چه‌کداره به‌کرێ
گیراوه ده‌کرد که له ژێر سه‌رکردایه‌تی نووری باویل ئاغا دابوون و
ژماره‌یان نزیکه‌ی 150-200 چه‌کداریك ده بوو،بۆیه کاپتن بێڵ که‌وته خۆ‌و
ده‌ستی کرد به پاره به‌خشین به سه‌ر ئه‌و سه‌رۆك هۆزانه. به‌مه تاڵانی
له‌بیر بردنه‌وه‌و چاو به‌ره‌و ژێری کردن .
جێگای ئاماژه بۆ کردنه کاپتن بێڵ دوای ده‌ست به تاڵ بوونی له سه‌رۆك
هۆزه‌کان بایدایه‌وه‌و به لای گه‌وره پیاوانی ڕه‌واندزو کۆبونه‌وه‌یه‌کی
له‌گه‌ڵ ساز کردن ، بۆ ئه‌وه‌ی له بیروڕای ئه‌وانیش بگات سه‌باره‌ت به
شێخ مه‌حمودو شۆرشه‌که‌ی ، ڕه‌فیق حلمی که‌یه‌کێك بووه له به‌شدارانی
کۆبونه‌وه‌که ده‌ڵێ:- بیڵ پیاوه ناسراوه‌کانی ڕه‌واندزی له‌ماڵی خۆ‌یا
کۆکرده‌وه‌و ویستی له‌لایه‌ن بیروباوه‌ڕیانه‌وه به‌رامبه‌ر به شێخ مه‌حمود
و شۆرشه‌که‌ی گفت‌وگۆیان له‌گه‌ڵ بکا مه‌به‌ستی ئه‌وه بوو بزانێت که
ئه‌گه‌ر هاتوو ده‌سته‌یه‌ك له‌هێزه‌کانی شێخ مه‌حمود له‌زێ‌ی کۆیه
بپه‌رێته‌وه یا بێت‌و ((شێخ مه‌حموود)) جواب بۆ عه‌شایری دیوی کۆی و
ڕه‌واندز بنێرێت‌و داوای یارمه‌تی یا تێکه‌ڵ بوون به شۆرشه‌که‌یان لێ بکا
به قسه‌ی ئه‌که‌ن و شوێنی ئه‌که‌ون یان نه ؟ . جگه له‌مه‌ش لێ‌ی پرسین که
ئاخۆ به‌لای ئه‌وانه‌وه ئه‌م کاره‌ی شێخ مه‌حمود یاخی بوونی له ئینگلیز
کارێکی ڕاست‌و باش‌و به‌جێ‌یه یان نه ؟ و له‌و گه‌یشتون مه‌به‌ستی
ته‌ماعه‌و که‌ڵکی تایبه‌تی خۆی‌و به‌س ......
هه‌ڵبه‌ته کۆبوونه‌وه‌و دانیشتنی له‌و جۆره بیرورای جیاواز له‌خۆی ده‌گرێت
و ده‌مه‌قاڵی و مشت‌و مڕی تێ‌ده‌که‌وێت ، لێره‌شدا کاتێك باویل ئاغای
گه‌وره ناوداری ڕه‌واندز دێته وه‌ڵام و له دژی شێخ مه‌حمودو شۆڕشه‌که‌ی
ده‌دوێت ، ده‌بێته هۆی توره‌بوونی ڕه‌فیق حلمی و کاپتن بێڵ له لایه‌ك‌و ،
ڕه‌فیق حلمی‌و باویل ئاغا له لایه‌کی تردا ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕه‌فیق حلمی
ده‌ڵێت :- داخه‌که‌م باویل ئاغا ئازایی‌و جوامێری خۆی له سوکی شێخ مه‌حمود
ئه‌بینی ...... . بۆیه‌ده‌توانێ بوترێ ، باویل ئاغا بۆ مه‌به‌ستی پاراستنی
به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی و چاك ڕاگرتنی په‌یوه‌ندی نێوان بنه‌ماڵه‌که‌ی‌و
ده‌سه‌ڵاتی ئینگلیز له ڕه‌واندز قسه‌ی به شێخ مه‌حموود و شۆڕشه‌که‌ی وتووه
، به‌ڵام کاتێك ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییه پێچه‌وانه بۆته‌وه ئه‌ویش به چه‌شنی
شێخ مه‌حموود له ئینگلیزه‌کان هه‌ڵگه‌راوه‌ته‌وه . که‌دوایی باسی
لێوه‌ده‌که‌ین.
سه‌رچاوه مێژووییه‌کانی بێ‌ده‌نگن له باس کردنی ڕه‌وشی سیاسی ڕه‌واندزو
ده‌ورووبه‌ری تا ئه‌و کاته‌ی هه‌ولێر ده‌بێته لیوا له سه‌ره‌تای مانگی
ته‌شرینی دووه‌می 1919 و کاپتن هێی ده‌بێته حاکمی سیاسی تیایدا . ئیتر
لێره‌وه ڕه‌واندز وه‌ك‌و شارۆچکه‌یه‌ك ده‌که‌وێته ناو بازنه‌ی ئه‌و
ده‌سه‌ڵاته‌وه نه‌قیب کێرك ده‌بێته یاریده‌ده‌ری حاکمی سیاسی ئینگلیز له
وێدا ، به‌ڵام هه‌ر زۆر ناکۆکی‌و ململانێ ده‌که‌وێته نێوان یاریده‌ده‌ری
حاکمی سیاسی ئینگلیز‌و نووری باویل ئاغا ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نووری باویل ئاغا
سه‌رپێچی فه‌رمانی نه‌قیب کێرك ده‌کات‌و ، ئه‌نجام ده‌ست گیر ده‌کرێت ،
وه‌لێ نووری ده‌توانێت له‌ڕێگادا خۆی له‌ده‌ست پاسه‌وانه‌کان ڕزگار بکات
ئه‌وه له‌لایه‌ك ، له‌لایه‌کی تریش نه‌بوونی هێزێکی سه‌ربازی له‌ناوچه‌که
بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له‌ده‌سه‌ڵاتی یاریده‌ده‌ری حاکمی سیاسی بکات نه‌قیب
کێرك ناچار ده‌کات با‌ره‌گاکه‌ی له ڕه‌واندز بگوازێته‌وه بۆ باتاس .
به‌مه‌ش بۆشاییه‌کی کارگێڕی له ڕه‌واندز دروست ده‌بێت‌و ، خه‌ڵکی ڕه‌واندز
ناچار ده‌کات به پیر داواکارییه‌وه بچن بۆ گێرانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات ،هه‌ر
بۆیه هێی ئاماژه ده‌کات‌و ده‌ڵێ :- له‌ژێر داواکاری زۆری ئه‌وان ناچار
بووین حاجی نه‌ورۆز ئه‌فه‌ندی له ڕه‌واندز دابمه‌زرێنین .
( هێی) حاکمی سیاسی هه‌ولێر به مه‌به‌ستی سه‌ردان‌و تێگه‌یشتن له ڕه‌وشی
ڕه‌واندز له 10 ی کانوونی یه‌که‌می 1919 ده‌چێته ئه‌وێ‌و له‌گه‌ڵ گه‌وره
پیاوانی ناوچه‌که کۆبونه‌وه ساز ده‌کا ، کاتێکیش حاجی نه‌ورۆز ئه‌فه‌ندی
ده‌ست له‌کار کێشانه‌وه‌ی خۆی ڕاده‌گه‌یه‌نێت ، بڕیاری ئه‌وه ده‌درێت
ئیسماعیل به‌گی ڕه‌واندزی بکرێت به حاکمی ڕه‌واندز . سه‌باره‌ت به‌مه
حاکمی سیاسی هه‌ولێر ده‌ڵێ :- دوای نیوه‌ڕۆی 15ی مانگ هه‌موو گه‌وره
پیاوانمان بانگێشت کرد ، هه‌روه‌ها گه‌وره‌ی هۆزی ( شێروان) و ( برادۆست)
یش ئاماده‌بوون ، دڵنیگه‌رانی خۆم ڕاگه‌یاند به ده‌ست له‌کار کێشانه‌وه‌ی
حاجی نه‌ورۆز ئه‌فه‌ندی له کاره‌که‌ی به‌یانمان کرد که ئیسماعیل به‌گ له
شوێنی ئه‌وه...... هه‌موو ئامه‌ده‌بووان به‌کۆمه‌ڵ ڕازی بوون له‌سه‌ر
هه‌ڵبژاردنی‌و هه‌ر یه‌که له محه‌مه‌د ئاغای باڵه‌کیان و ئه‌حمه‌د ئاغای
سه‌رۆکی هۆزی شێروانه وتارێکیان پێشکه‌ش کرد داوایان کرد که‌وا هه‌موویان
له‌ته‌ك ئیسماعیل به‌گ هاوکاری بکه‌ن له‌چاککردنه‌وه‌ی ڕه‌وشی خراپی
ڕه‌واندز ، له‌جێگه‌ی ئه‌وه‌ی کاری خراپ‌و ململانێی شه‌خصی‌و نانه‌وه‌ی
ئاژاوه ئه‌نجام بده‌ن ، باویل ئاغا ئه‌وه‌ی وت ( من له په‌یوه‌ندیم
له‌گه‌ڵ ئیسماعیل به‌گ چاك ده‌بم مادام چاکه به چاکه بگۆرێته‌وه ) . بۆیه
ده‌توانرێ بووترێ ئه‌گه‌رچی باویل ئاغا دڵ سافی‌و دڵ پاکی خۆی بۆ ئیسماعیل
به‌گ دووپات کرده‌وه ، به‌ڵام ئه‌وه نه‌بۆته هۆی کۆتایی هێنان به
ململانێ‌و دوژمنداری ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه ، ئه‌گه‌ر بزانین له دواتر
هه‌لکردنی ئاگری نێوانیان ئینگلیز ڕۆڵی تیادا بینیوه،
به‌رده‌وام بوونی سه‌رکێشی‌ی نووری باویل ئاغا له ده‌سه‌ڵاتی ئینگلیز
ئه‌وه‌نده‌ی تر ڕك‌و کینه‌ی ئینگلیزه‌کان به گشتی و هێی به تایبه‌تی
ئه‌ستور ترکرد ، بۆیه له‌کاتی گه‌رانه‌وه‌که‌ی له ڕه‌واندز فه‌رمان به
نه‌قیب لیتلدیل یاریده‌ده‌ری حاکمی سیاسی دا که‌وا به‌هه‌ر شێوازێك بێت
ده‌بێ نووری ده‌ست گیر بکرێت ، دوای گه‌رانه‌وه‌ی هێی ، نووری
ده‌گه‌ڕێته‌وه ڕه‌واندز بێ ئه‌وه‌ی چه‌ند ڕۆژێك قسه‌ی له‌گه‌ڵ دا بکرێت،
به‌ڵام دواتر نه‌قیب لیتلدیل توانی فریوی بدا ده‌ستگیری کات‌و ڕه‌وانه‌ی
هه‌ولێری بکات . ده‌رئه‌نجام نووری باویل ئاغا له 29 ی حوزه‌یران 1920
له‌هه‌ولێر له‌لایه‌ن هییه‌وه دادگایی ده‌کرێت‌و حوکمی پێنج ساڵ زیندانی
به‌سه‌ر دا ده‌سه‌پێندرێت ، به‌ڵام لێره‌دا ده‌بێت له لایه‌ك ئاماژه بۆ
ئازایی و چاو نه‌ترسی نووری بکه‌ین که جوامێرانه توانیویه‌تی له به‌رده‌م
دادگا پارێزگاری له‌خۆی بکات له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ی که خرابوونه
ئه‌ستۆی ، هه‌روه‌ها له لایه‌کی تریش پێشانی بده‌ین که‌ترس‌و دڵه راوکێ
ئینگلیزه‌کان له نووری گه‌یشتۆته ئه‌ۆ په‌ڕی ، ئه‌گه‌ر بزانین به به‌ند
کردنی حاکمی گشتی مه‌له‌کی به‌ریتانی له به‌غدا بروسکه‌ی ده‌ست خۆشی بۆ
حاکمی سیاسی هه‌ولێر ره‌وانه‌کردووه و ڕه‌وشی ئارامی‌و هێمنی ڕه‌واندزی به
به‌ند کردنی نووری باویل ئاغا به‌سته‌وه .
حاکمی سیاسی هه‌ولێر ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات که له خافله‌تی بڕیاری
گواستنه‌وه‌ی نووری یان داوه له هه‌ولێره‌وه بۆ که‌رکوك له جێگای ئه‌وه‌ی
ڕه‌وانه‌ی مووسڵ بکه‌ن ، له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌کا نووری له ڕێگای
هاوڕێکانییه‌که‌وه له‌مووسڵ بتوانێت ڕابکا ، ئه‌وه له‌لایه‌ك و له‌لایه‌کی
تریش ئه‌و کاته مووسڵ بنکه‌ی پڕوپاگه‌نده بوو له‌نێوان کورده‌کانی ئاکرێ‌و
ڕه‌واندز که ئینگلیز لێ ده‌ترسا .به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نووری باویل
ئاغا دوای ڕه‌وانه‌کردنی بۆ که‌رکوك له وێشه‌وه بۆ به‌غدا توانی له‌ده‌ست
پاسه‌وانانی خۆی ڕزگار بکا ،ئه‌ڵبه‌ته بلاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگ‌و باسه‌ش
ئینگلیزه‌کانی هه‌راسان کرد ، بۆیه نه‌قیب دیکینسن هه‌ڵسا به‌به‌ند کردنی
باویل ئاغا و ، هێیش به ته‌له‌فۆن فه‌رمانی ئیسماعیل به‌گ کرد که‌وا
براکانی نووری ده‌ستگیر بکات . ده‌ره‌نجام له‌نێوان پیاوه‌کانی ئیسماعیل
به‌گ‌و براکانی نووری بووه شه‌ڕو ته‌قه‌و دوو برای به‌ناوی که‌ریم و
مسته‌فا له‌گه‌ڵ کورێکی کوژران و دوو براکه‌ی تریشی ڕایان کرده چیا،
سه‌باره‌ت به‌و ڕوداوه‌ش بیروڕای جیاواز هه‌ن ،هه‌ندێك ئاماژه بۆ ئه‌وه
ده‌که‌ن که‌وا کوشتنی دوو کوره‌که‌ی باویل ئاغا به‌ده‌ستی پیاوه‌کانی
ئیسماعیل به‌گ ده‌ستی ئه‌نقه‌ستی تیادا بووه و مه‌به‌ستیان تۆڵه
سه‌ندنه‌وه بووه ، ئه‌وه له لایه‌ك ،له لایه‌کی تر ده‌ڵێن نه‌خێر
کوره‌کانی باویل ئاغا سه‌رکێشیان کردووه‌و خۆیان به‌ده‌سته‌وه نه‌داوه ،
بۆیه‌پیاوه‌کانی ئیسماعیل به‌گ ته‌قه‌یان لێ کردوون و کوژراون لێره‌دا
ده‌توانرێ بووترێ ، کوشتنی دوو کوره‌که‌ی باویل ئاغا به هه‌ر پاساوێك بووبێ
، ئه‌وه‌نده‌ی دی ڕك‌و کینه‌ی نووری به‌رامبه‌ر ئینگلیزه‌کان ئه‌ستوورتر
کردووه‌و کێشه‌ی دوژمنداری نێوان دوو بنه‌ماڵه‌ی ئیسماعیل به‌گ و باویل
ئاغایشی جارێکی دی هێناوه‌ته‌وه گۆڕێ و ململانێیه‌کی نێوانیان گه‌وره‌تر
کردووه.
نووری دوای گه‌رانه‌وه‌ی بۆ ناوچه‌که ده‌ستی کرد به په‌یوه‌ندی کردن به
نه‌یارانی ئینگلیز ، له‌وانه حارس ئاغای بیاوێ و شێخانی بارزان و
شێخه‌کانی سورچی‌و که هه‌موویان به ڕووی ئینگلیزه‌کان دا
هه‌ڵگه‌رابوونه‌وه، چونکێ پشێوی ناوچه‌کانی زاخۆ ، ئامێدی ،بارزان، ئاکرێ و
گرتنۆوه‌و ، ئینگلیزه‌کان بێ پسانه‌وه ڕووبه‌رووی گرفت هاتن‌و گه‌لێك له‌و
ئه‌فسه‌رانه‌ی که به‌مه‌به‌ستی ڕاوێژ‌و سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵات ڕه‌وانه‌ی
ناوچه‌کان کرابوون کوژران . بێ‌گوومان ئه‌و پشێویه ڕه‌واندزیشی گرته‌وه‌و ،
شه‌ڕو هه‌رای ناوه‌خۆش ئه‌وه‌نده‌ی تر خه‌ڵکی تووشی نائومێدی کرد . هه‌ر
بۆیه له 12 ی ئابی 1920 له ڕێگای گه‌ڕانه‌وه‌ی له گه‌روی گه‌لی عه‌لی
به‌گدا ( هێی‌و خێزانه‌که‌ی ) که‌وتنه به‌ر ده‌ست ڕێژی ته‌قه‌و په‌ڕجووانه
ڕزگاریان بوو ،به‌رده‌وام گه‌ڕان‌و سوڕان به‌ناو هۆزه‌کانی ناوچه‌که ،
ئه‌نجام زیاد بوونی ژماره‌ی هه‌وادارانی نووری لێکه‌وته‌وه، به‌تایبه‌ت
کاتێك هۆزی گه‌وره‌ی هاتنه پاڵییه‌وه ، به‌مه‌ش مه‌ترسی خسته سه‌ر
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئینگلیز به‌گشتی‌و حاکمی سیاسی هه‌ولێر به تایبه‌تی هه‌ر
له‌به‌ر ئه‌وه بیری له چۆڵکردنی ڕه‌واندز کرده‌وه ، به‌ڵام نه‌قیب لیتلدیل
یاریده‌ده‌ری حاکمی سیاسی ئینگلیز له‌ڕه‌واندز ئه‌وه ڕه‌ت ده‌کاته‌وه و
ده‌ڵێ :- پێویسته ئه‌وه نه‌وترێت که‌ترسی نووری بریتانیه‌کانی ناچار کرد
به خێرایی و به‌بێ به‌رگری ڕه‌واندزیان چۆلکرد .
سه‌ره‌نجام دوای په‌رینه‌وه‌ی هۆزی سورچی له‌به‌ری بادینان به سه‌رۆکایه‌تی
شێخ عوبه‌یدوڵلا و شێخ ڕه‌قیب و شێخ مازۆ له زێ وه بۆ ئه‌م دیوو و تێکه‌ڵاو
بوونیان له‌گه‌ڵ هێزه‌که‌ی نووری باویل ئاغا ئه‌وه بوو هێرشیان کرده سه‌ر
بنکه‌ی ئینگلیزه‌کان له‌گوندی به‌ردین ، هه‌روه‌ها له ڕۆژی 27 ی ئاب
1920 توانیان هێڵی په‌یوه‌ندی نێوان باتاس و هه‌ولێر ببڕن‌و بۆ ڕۆژی
دواتریش ده‌ستی به سه‌ریدا بگرن ، به‌مه‌ش مه‌ترسیان خسته هه‌ریرو هه‌ڵیان
کوتایه سه‌ری‌و توانیان ئینگلیزه‌کانی لێ وه‌ده‌رنێن ، سه‌رچاوه‌کان ئاماژه
بۆ زیانێکی زۆری ئینگلیزه‌کان ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ ده‌ستکه‌وتێکی چاك و
ڕاپه‌ڕیوان له کاتی ده‌ست گرتنیان به سه‌ر ناوچه‌کان .
جێگای ئاماژه بۆ کردنه دابه‌ش بوونی هێزی ڕاپه‌ڕیوان به‌سه‌ر سێ قۆڵدا که
پێك هاتبوو له : شێخانی بجێل که ئه‌رکی پاراستنی هه‌ریرو باتاسیان له
ئه‌ستۆ بوو ، هه‌روه‌ها باویل ئاغا گرتنی به‌ری شه‌قڵاوه‌ی پێسپێردرابوو ،
نووریش هێزه سه‌ره‌کیه‌که‌ی سه‌رپه‌رشتی ده‌کردو کاری ئه‌و گرتنی خه‌لیفان
و کانی وه‌تمان‌و و ڕه‌واندز بوو ، بۆیه نووری هێرشی کرده سه‌ر بنکه‌ی
ئینگلیزه‌کان له کانی وه‌تمان که ئامانج له ده‌ست گرتن به‌سه‌ریدا
نه‌هێشتنی بنکه سه‌ربازیه‌که و ده‌ست گرتن به‌سه‌ر ئه‌و چه‌ك‌و تفاق‌و
خۆراکه زۆره‌ی ئه‌وێ بوو ، ئه‌وه سه‌ره‌ڕای ده‌ست گرتن به‌سه‌ر کانی
وه‌تمان کۆنترۆڵ کردنی ڕێگای نێوان ڕه‌واندز هه‌ولێر و نیمچه
گه‌مارۆدانێكی ڕه‌واندز بوو . بۆیه له 29 ی ئابی 1920 ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر
کانی وه‌تمان وئینگلیزیان لێ وه‌ده‌رنا. هه‌واڵی ده‌ست گرتن به سه‌ر
کانی‌وه‌تمان کاریگه‌ری کرده سه‌ر گیانی ئه‌و هێزه‌ی له ڕه‌واندز بوو
که‌پێك هاتبوو له : نه‌قیب دیکنسن و هێزه‌که‌ی ، ئیسماعیل به‌گ ، شێخ
محه‌مه‌د ئاغای واڵاش ، محه‌مه‌د عه‌لی ئاغا جوندیانی ، میرمحه‌مه‌د به‌گی
ده‌ڕگه‌ڵه‌یی و ئاغاکانی برادۆست ، بۆیه که‌وتنه خۆ ئاماده‌کردن بۆ
ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕیوان ، به‌ڵام ئه‌مانیش خۆیان نه‌گرتوو
له‌ڕێگای واڵاش و ده‌ربه‌ندی ڕانیه بۆ کۆیه و له‌وێشه‌وه بۆ هه‌ولێر
هه‌ڵاتن .ئیتر له‌ئه‌یلولی 1920 ئینگلیز ده‌سه‌ڵاتی له ڕه‌واندز نه‌ما ،
به‌ڵام جارێکی تر ڕه‌واندز که‌وته به‌ر تاڵان‌و بڕین‌و کاولکردن له‌سه‌ر
ده‌ستی سورچیه‌کانا ،بۆیه حوسێن حوزنی موکریانی ده‌ڵێ : ( به‌م جۆره
ئه‌وه‌ی له ده‌س رووس‌و ارمنی‌و اسوری رزگاربون ئه‌م جاره له‌ده‌ست
سورچیه‌کان دا تووشی ئه‌زیه‌ت‌و نه‌بوونی بوون ) . سه‌رئه‌نجام ره‌واندز
جارێکی‌تریش ئاوه‌دانی که‌می تیایدا مایه‌وه ، ئه‌وه‌ی مانوونه‌وه‌ش
ته‌نیا چه‌کدارو هه‌وادارانی بنه‌ماڵه‌ی باویل ئاغا بوون، بۆیه هاملتۆن له
سه‌ر زاری خه‌ڵکی ده‌ڤه‌ره‌که ده‌گێرێته‌وه ده‌ڵێ :( باویل ئاغا‌و کوره‌که‌ی
له ڕه‌واندز حکمڕانیان ده‌کرد ، به‌ڵام به‌ڵام به بێ ڕه‌عییه‌ت چونکه
خه‌ڵکی شارۆچکه‌که کۆچیان کردبوو،
ده‌توانرێ بوترێت ، خراپی مامه‌ڵه کردنی هێزی ڕاپه‌ڕیوان به گشتی‌و
سورچیه‌کان به تایبه‌تی له ڕه‌واندز خه‌ڵکی ناچارکردووه کۆچ بکه‌ن و
ڕه‌واندز به‌جێ بهێڵن ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕینه‌که ئامانجی
سه‌ربه‌خۆیی‌و ئازادی‌و به‌رنامه‌یه‌کی ئه‌و تۆی به ده‌سته‌وه نه‌بوو ،
به‌ڵکو له‌چه‌ند لایه‌ك پێك هاتبوون که‌وا له ڕك‌و کینه‌یان به‌رانبه‌ر
ئینگلیز‌و پیاوه‌کانیان ڕاپه‌ڕیبوون ، له‌وانه شێخانی بجێل خۆیان له
ناوچه‌کانی ئاکرێ له‌سه‌ر داواکاری زێباریه‌کان‌و شێخانی بارزان ڕاپه‌ڕی
بوون به‌رانبه‌ر به ئینگلیزه‌کان و شکابوون‌و هه‌ڵاتبوونه ئه‌و ناوچانه .
له‌ولاشه‌وه براکانی یوسف به‌گی بگۆك براکه‌یان له‌سه‌ر ده‌ستی
ئینگلیزه‌کان کوژرابوو هه‌وڵی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یان ده‌دا ، هه‌روه‌ها
بنه‌ماڵه‌ی باویل ئاغاش دوژمن‌و قین له دڵی ئینگلیزه‌کان‌و ئسماعیل به‌گی
ڕه‌واندزی بوون به تایینه‌ت دوای کوشتنی دوو کوڕه‌که‌ی . که‌وا
ڕاپه‌ڕینه‌که ته‌نیا دژه کردارێك بووه ،
ئه‌ڵبه‌ته بوونی ڕه‌واندز به شوێنگه‌ی حه‌وانه‌وه‌ی یه‌و که‌سانه‌ی له
ده‌سه‌ڵاتی ئینگلیز یاخی ببوون ، پێویستی به‌هێزێك هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی پشتی
پێ ببه‌ستن‌و هاریکاریان بکات ، بۆیه‌کاتێك ئه‌حمه‌د ته‌قی به مه‌به‌ستی
تێگه‌یشتن له‌ڕه‌وشی سیاسی سه‌ردانی ناوچه‌کانی قه‌ڵادزه‌و پشده‌ر ده‌کات ،
به‌بیستنی ده‌نگ‌و باسی ڕه‌واندز ده‌چێته ئه‌وێ‌و ده‌ڵێ : .. بۆ سبه‌ینێ
گه‌یشتمه ڕه‌واندز و چومه لای غه‌فورخان مه‌به‌ستی غه‌فوخانی ناوده‌شته
تێم گه‌یاند که‌هه‌موو لایه‌ك مه‌به‌ستی ناوچه‌کانی قه‌ڵادزه‌و پشده‌ر
ئاماده‌ن په‌یوه‌وه‌ندی دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ شۆڕشی ڕه‌واندز ببه‌ستن ، پاش
که‌مێك له‌گه‌ڵ غه‌فور خان چوینه لای شۆڕشگێره‌کان‌و له‌گه‌ڵیان
کۆبوینه‌وه ، له‌م کۆبوبوونه‌وه‌یه‌دا باویل ئاغا‌و نووری کوڕی و حمه‌شینی
سه‌رچیاو خدری کۆڕی شێخانی بجێل‌و شێخ کاکه ئه‌مین‌و ئه‌حمه‌د به‌گی
بگۆك‌و شۆڕشگێره‌کانی تر ئاماده بوون .... هه‌موویان هاتبوونه سه‌ر
ئه‌وه‌ی که پێویسته هێزێکی وا هه‌بێت که کورد پشتی پێ ببه‌ستێ گومانیش
نه‌بوو که‌مه‌به‌ستیان له‌م هێزه تورك بوو که دژی ئینگلیز پشتی پێ
ببه‌ستین ، وه‌ده‌ریشیان خست که له ئینگلیز ته‌وای مه‌ئیوس بوون و هیچ
هیوایه‌کیان پێ نه‌ماوه .... هه‌ر کرده‌وه ناڕه‌واکانی ئینگلیزیش بوو
که‌هێنابونیه سه‌ر بیروڕایه‌ك که به تێکڕایی هه‌موویان بڕیار بده‌ن
له‌شکری تورك بهێنه ڕه‌واندز بۆ ڕزگار بوون له ده‌سه‌ڵاتی ئینگلیز
به‌ڕاده‌یه‌کی وا که‌وتبونه په‌یوه‌ندی به‌ستن له‌گه‌ڵ والی (وان) دا
ووتیان که وه‌رامی پشتگیریشیان لێ وه‌رگرتووه‌و نامه‌که‌ی والیان پیشان
دام که پڕ بوو له‌هاندان‌و پشتگیری .
ماوه بڵێین ڕاپه‌ریوانی ڕه‌واندز پێشتر په‌یوه‌ندیان به سمکۆی شکاك کردبوو
داوای هاوکاریان لێ کردبوو ، به‌ڵام سمکۆ وه‌ڵامی دابوونه‌وه که‌سه‌ره‌تا
ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی له ناوچه‌ی ئێران ئه‌نجام بده‌ن‌و دواتر بگه‌رێنه‌وه ئه‌و
ناوچه‌یه، بۆیه ئه‌وانیش به داواکاریه‌که‌ی سمکۆ رازی نابن، که‌چی
نوسه‌رێك له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێ : ئه‌مانه ویستیان که ئیسماعیل ئاغای
سمکۆشیان له‌گه‌ڵ بێت نوسراوێکیان بۆ نارد داوای یارمه‌تیان لێ کرد، ئه‌ویش
که‌زانی ئه‌مانه جوڵانه‌وه‌یه‌کیان بێ سه‌ری‌یه‌وه ئامانجێکی نیشتمانی نیه
یارمه‌تی نه‌دان و وه‌ڵامی نه‌دانه‌وه ..... به‌ڵام له ڕاستیدا سمکۆ له‌و
ڕۆژانه‌دا نه‌یده‌ویست دڵی ئینگلیزه‌کان له خۆی بره‌نجێنێت و به‌هیوای
ئه‌وه بوو هاوکاری بکه‌ن بۆ ئه‌نجام دانی ڕاپه‌ڕینێك له دژی
ئێرانییه‌کاندا .
ئیتر لێره‌دا تاکه هیواو ئاوات‌و پشتیوانی ڕاپه‌ڕیوانی ڕه‌واندز هێنانی
هێزێکی تورك بوو ، تا پارێزگاری خۆیانی پێ بکه‌ن . بۆیه ئه‌حمه‌د ته‌قی
ده‌ڵێ : که‌لێکم دایه‌وه بیروڕای عه‌شایرو ئه‌هالی قه‌زای پشده‌رو ڕانیه‌ش
هه‌مان شته ، له به‌ر ئه‌وه به داواکاری شۆڕشگێره‌کانی ڕازی بووم که به
نوێنه‌ری ناوی ئه‌وانه‌وه بچمه وان‌و له‌باره‌ی هێنانی سوپا‌و هێزی
تورکه‌وه بۆ ڕه‌واندز له‌گه‌ڵ قه‌دری به‌گی والیدا گفت‌و گۆ بکه‌م .
به‌م شێوه‌یه کورده‌کانی ناوچه‌که خۆیان جارێکی تر چوون به پیر
داواکاری‌وهێنانه‌وه‌ی هێزی داگیر که‌ری تورك بۆ نێو خاکی کوردستان ، ئه‌و
تورکانه‌ی که به درێژایی چه‌ند سه‌ده بوو ده‌یان چه‌وساندنه‌وه و هیچ
مافێکیان پێ ڕه‌وا نه‌ده‌دیتن ، تورکه‌کانیش له به‌رانبه‌ر ئه‌و
داواکارییه بێ سێ‌و دووی لێ کردن ، دوای ماوه‌یه‌ك توانیان هێزێك ڕه‌وانه‌ی
ڕه‌واندز بکه‌ن ،که له ته‌وه‌ره‌ی داهاتوو به چڕی باس له‌هاتنی ئه‌و
هێزه‌و چالاکییه‌کانی له‌ناوچه‌که‌دا ده‌که‌ین .

