
شوێنه جوگرافیا‌که‌ی ڕه‌واندز
شارۆچکه‌ی – ڕه‌واندز- به‌پێی هه‌ڵکه‌وتی جوگرافی ده‌که‌وێته داوێنی بناری
چیای ( کۆڕه‌ك) له نێوان دوو دۆڵی قوڵی بێ ئه‌ندازه‌ی ترسناك ، به دوو دۆڵی
ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌ڵێن ( خه‌ره‌ند) به دۆڵه‌که‌ی ڕۆژئاواشی ده‌ڵێن (خاڵه‌ڕه‌ش) – له
سه‌ر هێڵێکی پانی (37) و‌هێلی (44) ئه‌م کێوه چیایه ناودارانه‌ش ده‌وروبه‌ری
ده‌ده‌ن، له باکوروه چیای(زۆزك و حه‌سه‌ن به‌گ) و له‌باشوریشه‌وه (کۆره‌ك و
ئارمۆش)ه ،له ڕۆژهه‌ڵا‌تیشه‌وه چیای (هه‌ندرێن) ، له‌ڕۆژئاواشه‌وه (برادۆست و
ده‌شته‌دیان و گوره‌ز)ه، ئاووهه‌وایه‌کی سازگاری هه‌یه ،له‌وه‌رزی زستان
به‌باران و به‌فره ،گه‌لێ جار ئه‌وه‌نده سارد ده‌بێت ژیانی مرۆڤی تێدا سه‌خت ده
بێت پله‌ی ساردی ده‌گاته ...ژێر سفره‌وه،له به‌هار دا زۆر سه‌وزو جوان ده‌بێت
زۆر گۆلی جوانی لی ده‌ڕوێت به‌تاییبه‌تی گوڵه نێرگز له پشت ڕه‌واندز شوێنێکه پێ
ده‌ڵێن ( بێشۆر یان بێشورا) له هاویینیش هه‌واکه‌ی فێنکه به‌تاییبه‌تی له
شه‌وان .