ڕه‌وشی
کۆمه‌ڵایه‌تی ڕه‌واندز
سروشتی پێك هاته‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی ڕه‌واندز به‌ده‌ر نی یه له سروستی پێك
هاته‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی کۆمه‌ڵگای کورده‌واری ، که له سه‌رده‌مانی کۆنه‌وه له
سه‌ر بناغه‌ی پاشماوه‌ی به هێزی هۆزێکی دامه‌زرا بوو،ئه‌و په‌یوه‌ندییه
هۆزه‌کییه‌ش نه‌ك ته‌نیا ده‌ستی به سه‌ر ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی کۆچه‌ره‌کان و
نیمچه کۆچه‌ره‌کان داگر تبوو ، به‌ڵکو ده‌ستی به سه‌ر ژیانی کۆمه‌ڵگا
نیشته‌جێ بووه‌کانیش گرتبوو .
سه‌رچاوه مێژووییه‌کان ئاماژه بۆ ژماره‌یه‌کی جیاواز له‌و هۆزانه ده‌که‌ن
که له ڕه‌واندز هه‌بووه.
به‌ڵام ( ڕۆلنسۆن) هۆزی ڕه‌وادی به گه‌وره‌ترین هۆزی له هۆزه‌کانی ڕه‌واندز
ده‌داته قه‌له‌م ، که ئه‌مانه‌ش دابه‌ش ده‌کرێن به سه‌ر دوانزه به‌ره
ماگیر،مام سام،مام ساڵ،مام
باڵ،مامه‌کاڵ،مام سیل،مام لیس،مام سه‌کی،مامه‌خاڵ،مامویی،پیرباڵ،که‌لو)
هه‌وه‌ها ده‌بێت ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش بکه‌ین، جگه له وه‌ی که دانیشتوانی
ڕه‌واندز کوردن و موسلمانن، به‌لکو له‌ته‌ك ئه‌مانیشدا هه‌ندێ له
که‌مایه‌تی مه‌سحی و جوله‌که‌ش هه‌ن.
شیاوی باسه ئه‌و په‌ره‌سه‌ندنه‌ی که ڕه‌واندز به خۆیه‌وه‌ی بینی،به
تایبه‌تی له سه‌رده‌می فه‌رمانره‌وایی میر محه‌مه‌د پاشای ڕه‌واندز (
1813-1836) ، له دواتریشدا کاریگه‌ری به سه‌ریه‌وه هه‌ر دیار بوو،ڕه‌نگه
به‌شداری کردنی ژماره‌یه‌کی به‌ر چاوی خه‌ڵکی ڕه‌واندز له ڕۆژنامه‌ی (
زه‌ورا ) که به زمانی عه‌ره‌بی و تورکی له به‌غدا ده‌رده‌چوو له ساڵی (
1877) به یازده که‌س و ساڵی دواتریش به بیس و نۆ که‌س شایه‌تحاڵی ئه‌وه‌بن
که ئاستی کۆمه‌ڵایه‌تی ڕۆشنبیری ڕه‌واندز له‌و سه‌رده‌مه به‌رز بووه .
