به‌ڕاسپارده‌ی
حزبی هیوا کتێبخانه‌یه‌ك له ڕه‌واندز ده‌کرێته‌وه
له‌ساڵی 1928 هه‌وڵدرا یانه‌یه‌کی ڕۆشنبیری له ڕه‌واندز بکرێته‌وه ،
به‌ڵام مۆڵه‌تیان نه‌دا ، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش عاشقانی ووشه‌ی ڕه‌سه‌نی کوردی
به‌رده‌وام له‌م پێناوه‌دا بێ پسانه‌وه هه‌نگاویان ناو و چایخانه‌ی زاری
کرمانجیش به‌پێ‌ی توانا هه‌وڵیدا ڕۆشنبیری بڵاوبکاته‌وه ، بایه‌خ دان به‌م
لایه‌نه بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ووشیاری نه‌ته‌وایه‌تی به‌تاییبه‌تی دوای
نه‌مانی چایخانه‌ی زاری کرمانجی بۆشاییه‌کی گه‌وره‌ی له ڕه‌واندز په‌یدا
بوو بۆیه به‌ڕێز ( صبری نجیب) ده‌فه‌رموێ ئه‌وه بوو به‌ڕاسپارده‌ی من‌و
عه‌لی مه‌کته‌به به‌هاوکاری چه‌ند نیشتمانپه‌روه‌رێكی دڵسۆز
کتێبخانه‌یه‌کمان کرده‌وه سه‌ره‌تا ناومان لێنا ( سه‌رکه‌وتن) له ڕاستیدا
ناوه‌که‌شمان له‌پیتی (ڤ)ی دروشمی هاوپه‌یمانه‌کان وه‌رگرت که به‌مانای
سه‌رکه‌وتن دێت ، به‌ڵام دواتر ( پیره‌مێرد) ی نه‌مر که‌ڕۆژنامه‌ی ( ژین) ی
بۆ ده‌ناردین ڕۆژێك له‌سه‌ر به‌سته‌گێکی ( رزمه ) یه‌کی ڕۆژنامه‌کی بۆێ
نوسیبوون ( پێشکه‌وتن ) بۆیه ئێمه‌ش گۆریمان بۆ (پێشکه‌وتن) له‌م
باره‌یه‌دا عه‌لی مه‌کته‌به‌ش هه‌ر هه‌مان ڕاو بۆچونی هه‌یه .
ده‌رباره‌ی ڕۆڵی ووشیار کردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریش به‌ڕێز جه‌لا‌ل به‌گی
ده‌رگه‌ڵه‌یی ده‌فه‌رموێ حیزبه‌که‌مان حیزبی هیوا له‌و کاتی‌دا ڕۆڵێکی
گرینگی له وشیار کردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵی کورده‌واری ده‌گێڕاو جێگای شانازی بوو
، به‌تایبه‌تی له‌ناو توێژی ڕۆشنبیر و قوتابیاندا کاریگه‌رییه‌کی به‌رچاوو
دیاری له‌سه‌ر جوڵانه‌وه‌ی ڕۆشنبیره‌کانی ئه‌و کات هه‌بوو ،هه‌روه‌ها له‌م
باره‌یه‌وه به‌ڕێزیان ده‌فه‌رموێ ئه‌و کاته‌ی قوتابخانه‌کان ڕۆڵی
سه‌ره‌کیان له بڵاوکردنه‌وه‌ی ڕۆشنبیری‌و خۆپێگه‌یاندن ده‌گێرا ، به‌ڵام
(چایخانه‌ی زاری کرمانجی) مامۆستا ( حسین حزنی موکریانی ) وه‌ك بنکه‌یه‌کی
مه‌زنی ڕۆشنبیری له‌شاری هه‌ولێر و هه‌روه‌ها سه‌ید ته‌ها فه‌ندی شه‌مزینی
له ڕه‌واندز کاریگه‌رترین سه‌رچاوه‌ی ڕۆشنبیری ئێمه بوون له‌و
سه‌رده‌مه‌دا .
هه‌ر له‌م باره‌شه‌وه ( صبری نجیب نوری) فه‌رمووی سه‌باره‌ت به‌ڕۆشنبیری
هه‌موو کوردستان که‌م‌و کورتی تێدا هه‌بوو له‌گه‌لێك شوێن قوتابخانه
نه‌بوو ، ( حزبی هیوا)ش له ( 1941-1943) کتێبخانه‌ی (پێشکه‌وتن)ی
به‌سه‌رپه‌رشتی ( عه‌لی مه‌کته‌به) کرده‌وه.
