

چیایی مێگر
مێگر چیاێکه ( سێ کیلۆمه‌تر) له ڕه‌واندز دووره ،ده‌که‌وێته لای ڕۆژهه‌ڵاتی
چیای ئارمۆشه‌و لای ڕۆژئاوای‌و سه‌ره‌وه‌ی چیای کۆره‌ك و ڕه‌شمارۆکه‌و لای
خواره‌وه‌شی بێجانه... ته‌نیا ڕێکایه‌ك له ڕه‌واندز بۆ مێگر ده‌چێ چونکه
له‌هه‌ر چوارلاوه چیا ده‌وریان داوه ، مێگر چیایێکی به‌دارو باره‌و داره‌که‌شی
به‌زۆری مازی‌و کرۆسك و گێوژو جۆری تریشی تیایه‌و له‌به‌هاراندا ڕێواس و
که‌نگری یه‌کجار زۆری لێ شین ده‌بێت و به‌گوڵی ڕه‌نگاوڕه‌نگ ده‌ڕازێته‌وه ،
وه‌کو گوڵی ( شلێرو مێلاق و نێرگز‌و سوسن و هه‌ڵاڵه‌و....ته‌د ) و چه‌ندان
کانیاوی تیایه :-
( دڕیله . مرده‌ر . کۆلا. .خالیدی. مه‌حمۆدکه . سمایلی )
سه‌رچاوه‌ی ئاوی ڕه‌واندز له مێگر ڕاکێشراوه به دوو بۆری یه‌کێکیان چوار
ئینجه‌و ئه‌وه‌ی تریان شه‌ش ئینجه و خاوه‌ن مه‌ڕوماڵات سودێکی باش له‌م
ناوچه‌یه وه‌رده‌گرن چونکه له‌وه‌ڕگایه‌کی زۆر ناشه ، هۆی ناو نانی( مێگر )
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خاکی زۆر به‌پیت و به‌هێزه بۆ داروبار چاندن و له به‌ر
ئه‌وه‌ی ئاوێکی زۆرچاکی هه‌یه ، بۆیه خاکه‌که‌ی شله‌و له‌به‌هاران ڕوو ده‌چێت
(شیقار- ده‌رز) ده‌بێت ، له‌به‌ر ئه‌مه پێ‌ی ده‌ڵێن (گڵه که‌نێره) هه‌روه‌کو
له‌به‌هاران ده‌ڵێن زه‌وی نێر بووه ، وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ناوچه‌ی
ڕه‌واندزشێوه‌زاریان ( ل) ده‌گۆرن بۆ ( ر) بۆیه ( مێ گڵ) بووته مێگر .