

داد په‌روه‌ری -
پاشای گه‌وره
جارێك ده‌روێشێك له هه‌ولێر دێت بۆ ڕه‌واندڕ ، ئه‌و ده‌روێشه که‌رێکی پێ
ده‌بێت ، ده‌گاته کاولێ قاپان له‌گه‌ری عه‌لی به‌گ شه‌و به‌سه‌ر دادێت پێ
ناکریت بگاته ڕه‌واندزێ ، ده‌روێش له‌وێ ده‌مێنێ ته‌سادف گورگ دێ که‌ری
ده‌روێشی ده‌خوا ، سبه‌ینێ دێته ڕه‌واندز خزمه‌تی محه‌مه‌د پاشای و عه‌رزی
ده‌کا پاشا شه‌وێ دی ، ئه‌من له‌گه‌ری عه‌لی به‌گی شه‌وم له‌گه‌ڵ تۆ بوو
نۆبه‌تی ته‌قسیم کرد ،ئه‌من نۆبه‌تی خۆم گرت گورگ چی نه‌کرد له‌نۆنه‌تی تۆدا
گورگ هات که‌ری منی خوارد‌و مه‌عته‌لی کردم ، پاشا ئه‌مر ده‌کا که‌رێکی چاك
له‌گه‌ڵ خورجێکی ته‌مام بده‌نه ده‌روێش و به‌ده‌روێش ده‌ڵێ :- ئینتقامی له
گورگه‌ی به‌من گه‌یشت و له‌و سه‌عاته‌ی ئه‌مر ده‌کا له‌موعینی سه‌رکرده‌ی
تفه‌نگی سێ سه‌د تفه‌نگچی ده‌نێرێته که‌ری عه‌لی به‌گی راو راده‌به‌ستن
،ته‌سادف گورگێك له‌و جێی که‌ره‌که‌ی لی خواردیه ده‌بینن و ده‌یکوژن و گویانی
ده‌برن و دینه خزمه‌تی پاشا ، ئه‌وجاره پاشا به‌ده‌روێش ده‌ڵێ ئه‌وا ئینتقامی
تۆم له گورگی ستاندو به‌خێرهاتی !!
جارێك له‌لای ده‌رگه‌ڵه‌و ماویلیان سه‌یدێك دێته ڕه‌واندز ، ئه‌و سه‌یده
سه‌رکه پیوازێکی گه‌وره له‌گه‌ڵ چه‌ند نان له‌باخه‌ڵی داده‌بێ ، له‌کن ئاشی
کۆنه ماسێ ، دوو پیاو ده‌گه‌نێ و پیوازی باغه‌ڵی ئه‌و سه‌یده به‌کیسه دراو
(پاره) تێده‌گه‌ن (گمع ارد به مردان ) ڕووی زه‌ردی ئه‌و پیاوانه به‌ته‌ماعی
کیسه دراوی خه‌یاڵی به‌ناهه‌ق سه‌یدی ده‌کوژن ، ده‌ست ده‌به‌نه باخه‌ڵی سه‌یدی
ده‌بینن ئه‌وه‌ی به‌کیسه دراوی تێگه‌یشتینه سه‌رکه پیوازه ، ئه‌و جاهیله
نه‌زانانه پیوازه‌که فڕێده‌ده‌ن و به‌چیای هه‌ندرێن ده‌که‌ون و جه‌نازه‌ی
سه‌یدی شه‌هید له‌وێنده‌رێ ده‌مێنێ ،خه‌به‌ری کوژرانی ئه‌م سه‌یده‌ی به پاشا
ڕاده‌گه‌ینن پاشا جونکه به‌ته‌بیعه‌ت سه‌ید و مه‌لای زۆر له‌لا خۆشه‌ویسته و
گه‌وره بوینه له‌غه‌مان جاوی پڕ له‌گریان ده‌بێ ،ئه‌مر ده‌کا به‌حورمه‌ت ده‌چن
جه‌نازه‌ی سه‌ید دێنه‌وه ڕه‌واندز به‌عیزه‌ت و عورمه‌ت له‌پاش شوشتن و کفن کردن
له‌قه‌برستانی مه‌شهو به داری سه‌یدی ده‌فنی ده‌که‌ن له‌پاشان جه‌نابی پاشا
ده‌که‌ویته فکر کردن له‌قه‌تلی سه‌یدی له‌پاش فکر کردنه‌وه‌ی به نووری
فه‌راسه‌ت لێی مه‌علوم ده‌بێ ئه‌و موته‌جاسیرانه ئه‌مر ده فه‌رموێ فلان و فلانی
بێنن ئه‌و پیاوانه به زاتی خۆی ئه‌و پیاوانه له‌عزوری ئه‌ك ئیستینتاق ده‌کا ،
هه‌ردوکیان کوشتنی سه‌یدی ئینکار ده‌که‌ن ده‌فه‌رموێ بیان به‌ن له‌فلان جێیان
دابنێن، دو جار ده‌فه‌رموێ فلان که‌س به‌ته‌نێ بێنن ، له‌پاش جواب و سوال ئه‌و
پیاوه ئیقرار ده‌کا ، ئه‌و سه‌یده‌ی ئه‌وی دیکه کوشتیتی ، ئه‌مر ده‌فه‌رموێ
ئه‌و پیاوه ببه‌ن له‌فلان جێ دایبنێن ئه‌وی دیکه بینن ده‌یهێنه حزور پاشا
له‌پاش سوئال دیسان ئه‌و پیاوه ئینکاری ده‌کا ،پاشا ده‌فه‌رموێ ئینکاری مه‌که
ئه‌وه‌ی دیکه شاهیدی دا که‌تۆ ئه‌و سه‌یده‌ت کۆشتوه ، ئه‌و پیاوه که‌وا
ده‌زانێ ده‌ڵێن : پاشا به‌نمه‌کی تۆ ئه‌من ئه‌م سه‌یده‌م نه‌کوشت ئه‌و کوشتی ،
پاشا ئه‌مر ده‌فه‌رمێ ئه‌ویش ببه‌نه‌وه ، مواجه‌هه‌ی ئێکدیان ده‌کا وقیل و قال
هه‌ردووکیان ئیقرار ده‌که‌ن ده‌ڵێن ئه‌مه ئه‌و سه‌یده‌ن به ته‌مه‌عی کیسه
دراوی کوشتنی خۆن روو ڕه‌شی دنیا‌و قیامه‌ت کرد ، پاشا ده‌رحاڵ ئه‌و دوو
قاتیلانه له جێگه‌یه‌کی له قه‌بری سه‌یدان ده‌فنیان بکه‌ن ، له‌سه‌ر ئه‌مری
پاشا ئه‌و دوو قاتیلانه له‌و جێگه‌ی له‌قه‌بری سه‌ید دووباره ده‌فنیان ده‌که‌ن.