
شاعیری ناسراوی
ڕه‌واندز
نه‌زهه‌ت
نه‌زهه‌ت شاعیرێکی فه‌رامۆشکراوی شارۆچکه‌ی ڕه‌واندزی پایته‌ختی میرانی
سۆرانه ، ناوه ڕاسته‌قینه‌که‌شی حاجی سلێمان به‌گی کوری مه‌جید به‌گی کوری
ڕه‌سول پاشایه ، له‌ساڵی 1865ز له شارۆچکه‌ی ڕواندز چاوی به‌دنیا
هه‌ڵێناوه ، له‌بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵکی گوندی باپشتیانه هه‌ر له‌ته‌مه‌نی
منداڵیه‌وه له‌مزگه‌وته‌کانی ناوچه‌ی سۆران لای چه‌ند مه‌لایه‌کی خوێندووه
، دواجار بۆ زیاتر زانست‌و و زانیاری به‌ره‌و ئه‌سته‌نبۆڵ چووه ، له‌وێش
زمانی فارسی وتورکی و عه‌ره‌بی و فه‌ره‌نسی خوێندووه ، له‌دێی ژوژه‌ڵه‌ی
ناوچه‌ی برادۆست خاوه‌ن زههوی و زارێکی به‌رهه‌مدار بووه ، به‌به‌روبوومی
ئه‌و موڵکانه له ڕه‌واندز به‌ڕێوه‌چووه، وه فه‌رمانبه‌ری عوسمانیه‌کانی
نه‌کردووه ، پاراستنی پله‌و پایه‌ی منه‌ماڵه‌که‌ی خۆی لا په‌سند تر بووه
وه‌ك ئه‌ندامێکی بنه‌ماڵه‌ی پاسای گه‌وره لای هاووڵاتیانی ناوچه خاوه‌ن
که‌سایه‌تی بووه ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌عید به‌گی عبدلله پاشای
سه‌رۆکی؟! ڕه‌واندزی ئه‌و کاته کۆك نه‌بووه بۆیه ناوچه‌که‌ی به‌جێ هێشتووه
به‌ره‌و شێخ محه‌مه‌د صدیقی نه‌هرییه‌وه جووه بۆ دڵنیا بوونی شێخ محه‌مه‌د
صه‌دیق نه‌هری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دارایی موڵك و ماڵی خۆی پێ سپاردووه ،
پاش شه‌ری یه‌که‌می جیهانی که شێخ محه‌مه‌د صه‌دیق وه‌فاتی کردووه له‌گه‌ڵ
سه‌ید ته‌ها ئه‌فه‌ندی کوری شێخ محه‌مه‌د صه‌دیقی به‌و کوردوستانی ئێران
چووه ، ماوه‌یه‌ك له شاری ورمێ ژیاوه ئێستاش ژماره‌یه‌ك له نه‌وه‌کانی
له‌ورمێنه نه‌زهه‌ت له‌ساڵێ 1929ز ماڵاوایی له‌م جیهانه کردووه ،نه‌زهه‌ت
هه‌ر له‌هه‌ره‌تی لاوییه‌وه به‌کوردێکی ڕۆشنبیروی هۆشمه‌ندی ئازا‌و زیره‌ك
ناسراوه سه‌ری بۆ ناحه‌زانی میرانی سۆران دانه‌چه‌ماندووه ، له‌دوا ڕۆژانی
ژیانیشی دا خه‌ریکی گۆشه‌گیری خواپه‌رستی بووه ،ئامینه خانی کچی حوسێن
به‌گی دوا هاوسه‌ری ژیانی هه‌وێن و به‌هره‌ی ئیلهامی شیعره‌کانی بووه ،
هاوده‌می خوالێخۆسوو کاك مسته‌فا صافی هیرانی بووه. وه‌ك شێخ و موریدیش
په‌یوه‌ندیان به‌یه‌که‌وه توند بووه ، به‌زمانی شیعریش یه‌کتریان ئاخاوتووه
، شیعره‌کانی ئه‌و که‌ڵه مێرده‌ش زۆربه‌ی زۆریان دڵداریه!! بۆ نموونه :
1
تۆگوڵ و گوڵزاره شۆخێ بۆچ وه‌ها مه‌غروری تۆ ؟!
چه‌نده من مائل به‌تۆم سه‌د ئه‌وه‌نده دووری تۆ
من له داخا سه‌رنگون که‌وتومه باری ڕه‌حممه‌تت
هیچ ده‌وای ده‌ردم نییه غیره‌ز دیده‌ی مه‌خموری تۆ
2
سه‌روی کوڵزاری حه‌یاتم شاهی خوبانم ئه‌تۆی
دڵ‌برینداری هه‌واتم ده‌ردو ده‌رمانم ئه‌تۆی
مه‌حجه‌ری سینه‌م ده‌سوتێ وه‌ك ته‌نووری پڕ له جۆش
نه‌شئه‌یی پڕ سۆزۆ ئاهم ئاوی حه‌یاتم ئه‌تۆی
3
مه‌مکوژه چی‌دی به‌هیجران ئه‌ی جه‌فاکارم وه‌ره
تاب‌و تاقه‌ت چۆله قه‌ڵبم بێ وه‌فا یارم وه‌ره
بۆچ ئه‌وه‌نده ئاره‌زوته قه‌تلی ئه‌و مه‌فتونی زار
کوشتنی عاشق درێغه مه‌یکه مهوارم وه‌ره
خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ندێ به ووردی له شیعره‌کانی نه‌زهه‌ت ڕامێنێین ئه‌وه‌مان
وه ده‌ست ده‌گا نه‌زهه‌ت شاعیرێکی کلاسیکی سه‌رده‌می خۆی بووه ، و
له‌کاروانی شاعیرانی سه‌رده‌می خۆی دانه‌بڕاوه.
.jpg)