.jpg)
شێته‌کانی
ڕه‌واندز
عبدوڵلا شێت :- ده‌ستی نه‌ده‌وه‌شاندو هه‌موو
وه‌ختێ کیسه‌یه‌کی نایلۆنی له‌ده‌ست بوو ، گه‌ر شتێکت بدابایێ ئه‌وا بۆ به‌یانی
بۆتی ده‌هێنایه‌وه‌و ده‌ی گووت نامه‌وێ .
فه‌قێ شێت :- زۆر جار به‌رامبه‌ر دوکانی باوکی
که‌مردبوو، داده‌نیشت و پاشان به‌ده‌ست بادان و سه‌ر به‌رزکردنه‌وه بۆ ئاسمان و
په‌نجه‌ی گه‌وره‌ی وه‌کو ده‌مانچه‌ی لێ ده‌کردوو له ڕۆیشتن به‌رده‌وام ده‌بوو ،
هه‌ندێ که‌س پاره‌یان ده‌دایێ و پێیان ده‌گوت :- ده‌دا کڵاوت بۆ هه‌وای باوێ
،ئه‌وا که‌پاره‌که‌ی وه‌ر ده‌گرت هه‌ڵی ده‌دا .
مسته‌فا شێت :- هێمن و له‌سه‌ر خۆ بوو ، به‌ڵام
که‌پێت بگوتبا ( عه‌ته‌ریات) ئه‌وا شێت و هار ده‌بوو، پاش کوشتنی باوکی تێك
چوبوو .
حه‌سه‌ن په‌نجاوپێنج :- که پێیان ده‌گووت
په‌نجاو پێنج توره‌ده‌بوو وبه‌ردی ده‌هاوێشت و ده‌چووه هه‌ولێریش ئێستا
له‌هه‌ولێره‌و گوڵه‌به‌ڕۆژه ده‌فرۆشێت.
که‌شکۆڵ :- ده‌گه‌راو ده‌سورا له ڕه‌واندز بۆ
خه‌لیفان بۆ هه‌ریر بۆ هه‌ولێر به‌رده‌وام گوشێك و گۆپاڵێکی به‌ده‌سته‌وه بوو
وه زۆر ڕقی له‌ڕه‌نگی زێر ده‌بۆوه ته‌نانه‌ت چایه‌شی نه‌ده‌خوارده‌وه..
واق واق – مام ئه‌لیاس : که‌پێیان ده‌گوت ( واق
واق) زۆر توره ده‌بوو ، ڕۆژێك کوڕی ڕادیۆێیك ئه‌کڕێ له‌ماڵه‌وه ده‌یکه‌نه‌وه
له ڕادیۆی کوردی به‌غدا گۆرانی ( چاوه‌که‌ت جوانه واق واق) لێ ده‌داو ، واق
واقیش له‌توڕه‌بونیان به‌توندی رادیۆکه‌ی به‌دیواری داده‌داو به‌کوڕیشی ده‌ڵێ :
سه‌گباب ڕه‌واندزیا ئه‌وه فێر کردی.
سه‌عیده شێت :- له‌به‌رد‌م خۆیدا ده‌یگوت
ئه‌هله‌ن کوڕی خاری مه‌رحه‌با سه‌د مه‌رهه‌با
ئاغابه‌گ :- که‌شێت بوو ژنی خۆی ده‌کوژێت و
چه‌ند ساڵ له شێتخانه ده‌بێ و به‌رده‌وام پیاسه ده‌کات، گه‌ر جغاره‌ی لێ
بڕابایه ئه‌وا هه‌ر که‌سێکی له ڕێگا بدیبایه ئه‌وا شه‌قێکی ئه‌دا..
مسته‌فا شێت :- له‌هه‌ژمه‌تی ئه‌وه‌ی کچێک‌یان
نه‌دایێ شێت ببوو.
مام مێرد :- که‌پێیان ئه‌ووت ( تۆزی ته‌نه‌که‌ی
هه‌یه ) توڕه‌ده‌بوو ، ئه‌و شته‌ی هاتبا به‌رده‌ستی ئه‌وا بۆ خه‌ڵکی ده‌هاوێشت.
خا‌نۆ که‌ڕ: به‌ته‌نیا له‌خانویه‌ك ده‌ژیا ، گوك
ده‌ژیا ، گوێی که‌ڕ بوو بۆیه پێیان ده‌گوت خا‌نۆ که‌ڕ
مریه‌مه شێت
زه‌کیه شێت
فه‌وزیه شێت
جه‌میله شێت
سه‌عیه شێت