.jpg)
ڕه‌وشی کارگێڕی
و سیاسیی ڕه‌واندز
دوا به‌دوای کوتایی هێنان به فه‌رمانڕه‌وایی میر محه‌مه‌د پاشای ڕه‌واندزی له
ساڵی ( 1836) ڕه‌سووڵ پاشای برای ده‌سه‌ڵاتی ناوچه‌که‌ی به‌ڕێوه ده‌برد ،
به‌ڵام هه‌ر زوو ده‌سه‌ڵاتدارانی عوسمانی ڕه‌سووڵ پاشایان له ڕه‌واندز لاداو
موته‌سه‌ڕڕیفێکی تورکیان له شوێنی دامه‌زراند .له پاشاندا بارودۆخه‌که
گۆڕانکاری تیکه‌وت دوای ئه‌وه‌ی مووسڵ له ساڵی ( 1879) بوو به ویلایه‌تێکی
سه‌ربه‌خۆو، ڕه‌واندزیش وه‌کو شارۆچکه‌یه‌ك که‌و‌ته سنووری بازنه‌ی
قه‌ڵه‌مڕه‌وی ئه‌و ویلایه‌ته‌وه له سه‌نجه‌قی شاره‌زوو که مه‌ڵبه‌نده‌که‌ی له
که‌رکوك بوو.
شیاوی باسه ،پاش ئه‌وه‌ی ڕه‌واندز له ڕووی به‌ڕێوه‌بردنه‌وه بوو به
قائیمقامنیش ژماره‌ی دانیشتوانی نزیکه‌ی ده هه‌زار که‌س ده‌بوو،هه‌روه‌ها
هه‌ریه‌ك له ناحییه‌کانی دێره ( هه‌ریر) ،باڵه‌ك ، برادۆست و شێروانی له خۆ
گرتبوو،که ئه‌مانیس هه‌ر یه‌که‌یان له له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌ری ناحیه
به‌ڕێوه‌ده‌بردران و ژماره‌یه‌کیش گوندیان له ڕووی کاڕگ
ێریه‌وه له ناو
بازنه‌ی ده‌سه‌ڵات دابوو .