
تورکه
ده‌سه‌ڵاتداره‌کان له ڕه‌واندز
کنعان پاشا‌و ئه‌سرار پاشا‌و بهرام پاشا‌و پاشای دیکه متصرفایه‌تیان له ڕه‌واندزدا
کردووه دواجار بچووکیان کردۆته‌وه کردویانه به‌قایمه‌قامیه‌ت لکاندویانه به
شاره‌زو له ویلایه‌تی موسڵ ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی خواره‌وه‌ش به‌پێی ڕۆژگار
قایمه‌قامیه‌تیان تێدا کردووه.....
قه‌دری به‌گ
11 عیرفان به‌گ دیار به‌کری
عوسمان به‌گ
12 مسته‌فا نه‌جات به‌گ
حه‌لیم ئه‌فه‌ندی
13حه‌سه‌ن حوسنی به‌گ
عارف حیکمه‌ت ئالوسی
14- عه‌لی نیازی به‌گ
عبدالله به‌گ بابان
15- مه‌زهه‌ر به‌گ
مه‌جید پاشا کفری زاده
16- شه‌فیق به‌گ
عه‌زیز سه‌بری به‌گ دیاربه‌کری
17- شه‌وکه‌ت به‌گ
سه‌عید به‌گ عفجان
18- عه‌لی نشأت به‌گ
مسته‌فا پاشا ئه‌رسه‌لان زاده
19- مه‌سعود به‌گ
تۆفیق به‌گ
له‌ساڵی 1352 کۆچی له‌سه‌رده‌می مسته‌فا پاشا ئه‌رسه‌لان زاده قایمقامی
ڕه‌واندوز دێنێت ئه‌فسه‌رێکی تورك به‌ناوی فواد عه‌لی ده‌کوژێت به‌کوشتنی ئه‌م
ئه‌فسه‌ره ڕه‌واندز ده‌شڵه‌ژێت و که‌سانێکی زۆری لێ ده‌گیرێت و بۆ که‌رکوك و
دیار به‌کر دوور ده‌خرێنه‌وه .وه له‌ساڵی 1914 زایینی که‌جه‌نگی جیهان ده‌ست
ده‌ست پێ ده‌کات له 12/13-5- زایینی ڕووسه قه‌یسه‌ره‌کان به‌یارمه‌تی چه‌ند
ئه‌رمه‌نی و عه‌جه‌مێك به سه‌رۆکایه‌تی جه‌نه‌راڵ ( چیور توزویور) ڕه‌واندز
داگیر ده‌که‌ن و تورکه‌کان وه‌ده‌ر ده‌نێن ڕه‌واندزیش ئاگر تێ به‌رده‌ده‌ن دار
له‌سه‌ر به‌ردی نامێنێ هیشکو ته‌ر ده‌سوتێنن ته‌نها ئه‌و چه‌ند شوێنانه نه‌بێ
که‌کراون به بنکه بۆ سه‌ر بازه‌کانی خۆیان له تێکدان ده‌پارێزن خه‌ڵکه‌که‌ش
ئه‌وه‌ی ده‌کوژرێت ، ئه‌وه‌ی ده‌مێنێت په‌ڕاگه‌نده‌ی ده‌ورونه‌ری ڕه‌واندز
ده‌بن، به‌م ڕه‌فتاره ناله‌بارانه ڕووس کورده‌کانی ده‌وروبه‌ری ڕه‌واندزو
ناوچه‌ی هه‌ولێر زۆر نیگه‌ران ده‌بن بۆ ده‌رپه‌ڕاندنی ڕووسه داگیرکه‌ره‌کان
بڕیاری پاڵپشتی تورکه‌کان ده‌ده‌ن هه‌ر ته‌نها پاش 67 ڕۆژ له‌داگیر کردنی
ڕه‌واندز زه‌روزیانێکی زۆڕ له روسه‌کان ده‌ده‌ن که 206 سه‌ربازیان لێ ده کوژن
و 419 شیان نێ سه‌روشوێن ده‌که‌ن و زیانی 53 سه‌ربازی دیکه‌شیان لێ ده‌ده‌ن ،
تورکه‌کان له‌و بڕوایه دانه‌بوون ، ڕووسه‌کان وا به‌سانا ده‌ست له ڕه‌واندزو
ناوچه‌که به‌ربده‌ن ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڕانه‌وه‌یان ده‌ترسان بۆیه
به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی ڕه‌واندزیان به‌رداو بێ حکومه‌تیان هێشته‌وه.