.jpg)
وه‌رزش
کۆنترین وێنه‌ی وه‌رزشی شاره‌که‌مان که تا کو ئێستا ده‌ستمان که‌وتبێت له ساڵی
1941 گیراوه ،که‌له‌وێنه‌که‌دا یاری زانان له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی ئاسایی و قوتابیاندا
به‌ده‌ر ده‌که‌ون ،ئه‌م وێنه‌یه ئه‌وه به‌ده‌رده‌خات که‌وه‌رزش رۆڵی گرینگی
هه‌بووه له‌شاره‌که‌ماندا و خه‌ڵکیش پشتوو په‌ناو هاوکاریان بوون جگه‌له‌وه‌ی
له‌وێنه‌که‌دا شێوازی جل و به‌رگی پیاو و قژ تاشین و جل و به‌رگی قوتابیان
به‌ده‌ر ده‌که‌وێت ،ئه‌م وێنه‌یه له ئه‌رشیفی ماموستا زرار وه‌ر گیراوه
یاریگای گه‌رده‌گه‌رد ده‌که‌وێته نێوان سێ گرده‌وه که‌دوانیان بوون به گۆرستان
هه‌ر به‌و ناوه‌ش به‌ناوبانگه .نێوان ئه‌م گردانه‌ش که‌زه‌ویێکی بچووك و
شێوه‌یه‌کی پانی هه‌بوو خاوه‌نه‌که‌ی که‌سایه‌تیێکی ناوداری شاری رواندزه
به‌ناوس ( حه‌مه‌ده‌لاو) ئه‌م که‌سایه‌ته ویستویه‌تی به‌شه زه‌ویه‌که‌ی خۆی
ببه‌خشێته گۆرستان و شان به‌شانی هه‌ردوو گرده‌که ئه‌و به‌شه‌ش ببێته گۆرستان
، به‌ڵام قائمقامی ئه‌و سه‌رده‌مه به‌ناوی ( فه‌وزی جه‌میل سائیب) له‌ساڵی 1956
دا ئه‌م پارچه زه‌وییه‌ی کردۆته یاریگا به حه‌مه‌لاوی ووتوه تۆ بۆ ئه‌م
زه‌ویه نابه‌خشیته زیندوه‌کان که‌هه‌تا هه‌تایه سوودی هه‌بێت .به‌م شێوه‌یه
له‌و ساله دا تا کو ئێستا ئه‌م پارچه زه‌ویه بۆته یاریگای ره‌واندز هه‌موو
ساڵێك ڤیستیڤاڵی وه‌رزشی قوتابخانه‌کانی تێدا ئه‌نجام دراوه تاکو ساڵی 1972 هیچ
گۆرانکاریه‌کی به‌سه‌ر دانه‌هاتووه، له‌م ساڵه‌دا ڕووبه‌ره‌که‌ی به‌ر فراوانتر
کراوه و به‌شێك له‌زاویه‌کانی ماڵی کوردۆ ی خراوه‌ته سه‌ر و هه چوار لای
کراوه به‌سیم پلیکانه‌ی بۆ کراوه (مدرجات) ی بۆ دروستکراوه.
