بنه‌ماڵه‌ی وه‌ستاره‌جه‌بی ڕواندزی
له‌ڕێی نه‌وه‌یه‌کی خوێنده‌واری نه‌ورۆز ئه‌فه‌ندی کوری مسته‌فا کوری
وه‌ستا ڕه‌جه‌بی کوری عبدلله و ڕه‌واندزی نامه‌یه‌کی چوار لاپه‌ره‌یی پڕ
زانیاریمان بۆ هاتووه بۆ ساغ کردنه‌وه‌یه‌کی راسته‌قینه‌ی بنه‌ماڵه‌که‌یان
و ڕه‌گه‌زی بنه‌ماڵه‌ی وه‌ستا ڕه‌جه‌ب ی به‌رپرسی کارگه‌ی چه‌کسازی میری
گه‌وره‌ی سۆران به‌ده‌ست گه‌یشت بۆ زیاتر چه‌سپاندنی زانیه‌ریه‌کانی و ده
هه‌ڵه‌نه‌که‌وتن په‌یوه‌ندیمان به چه‌ند ته‌مه‌ندارێکی زانا‌و زیره‌کی
شارۆچکه‌ی ڕه‌واندزه‌وه کرد که بۆ مێژوو زانیاریه‌کی بێ گه‌ردیان
ده‌رباره‌ی پاشای گه‌وره‌و وه‌ستا ڕه‌جه‌ب له بیر‌و هزری خۆدا پاراستبوو له
ئاکامی گفتوگۆدا ئه‌وه‌م بۆ ساغ بۆوه وه‌ستا ره‌جه‌ب ده‌چێته‌وه سه‌ر
بنه‌ماڵه‌ی پاشای گه‌وره‌ی ڕه‌واندز له خێزانێکی زانا‌و زیره‌ك و
خوێنده‌واره یه‌کێکه له‌و مرۆڤه بیر تیژه هۆشمه‌نده پیشه‌سازه کارامه‌ی
میلله‌تی کورد که‌له حوکمرانی پاشای گه‌وره ڕه‌واندز خزمه‌تێکی ئه‌وتۆی
کردووه شایسته‌ی ئه‌وه‌یه وه‌چه‌ی ئه‌مڕۆی کورد شانازی پێوه بکه‌ن.
پاشای گه‌وره وه‌ستا ره‌جه‌ب ی به‌داهێنه‌رێکی زانا‌و زیره‌ك وه به‌ر چاو
خۆدا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی بازرگانی سۆران و پاراستنی ژیانی له ده‌سیسه‌ی
نه‌یاران بۆ چاره‌سه‌رکردنی گه‌لێ گیروگرفت وه‌ك راوێژکارێکی متمانه پێ
کراوی به په‌یوه‌ندی پێوه‌کردوه.
میری گه‌وره له‌ساڵی 1230ك 1814 ز کارخانه‌ی دروست کردنی چه‌خماخسازی و
پسپۆرێکی چه‌کسازی به‌ناوی خان گیلدی له ورمێوه بۆ ڕواندز هێنا وه
تاجۆره‌ها خه‌نجه‌رو شیر‌و ده‌مانچه‌و تفه‌نگ و تۆپی بۆ دروست بکات ،
کارگه‌ی له‌گه‌ره‌کی کاولۆکان دامه‌زراندو له‌ساڵی 1131ك 1815ز ئه‌رکی
چاودێری ئه‌م کارگه به‌گرنگه‌ی به وه‌ستا ره‌جه‌ب سپارد بۆیه له‌م
پێناوه‌دا ناردویه‌تی کارگه‌کانی( قه‌فقاس ) مه‌شقی راهێنراو بۆ فێرکارێکی
کارامه‌ی پیشه‌ی چه‌کسازی ، به‌قسه‌ی گوتیاران له‌وێش ژنێکی رووسیشی له
قه‌فقاس هێناوه کورێکی لێ بووه ، نه‌وه‌یه‌کی ئێستا له ناوچه‌ی قه‌فقاس
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی کاره‌بایه ، جاکه وه‌ستا ره‌جه‌ب شاره‌زایه‌کی
زانستانه له پیشه‌سازی جۆره‌ها چه‌ك وه‌ده‌ست دێنێ ، به‌ره‌و ڕه‌واندز
ده‌بێته‌وه ، که‌هه‌واڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی وه‌ستا ره‌جه‌ب به پاشای گه‌وره‌ی
ڕه‌واندز ده‌گات به‌خۆی و به‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی و که‌سایه‌تیه‌کانی شار
به‌و په‌ڕی شانازیه‌وه پێشوازی ده‌که‌ن بۆ زیاتر رێز لێنانی میری گه‌وره‌ی
سۆران عه‌بای سه‌رشانی خۆی به‌خه‌ڵاته‌وه پێشکه‌ش به وه‌ستا ره‌جه‌ب
ده‌کات تا ده‌گاته‌وه ماڵێ خۆشی سواری ئه‌سپه تایبه‌تیه‌که‌ی خۆی ده‌کات.
له‌ساڵی 1233ك1818ز وه‌ستا ره‌جه‌ب مزگێنی به‌رهه‌م هێنانی جۆره‌ها چه‌کی
سووك و دارشتنی چه‌ند تۆپێکی قورس به میری گه‌وره ده‌دات ،میریش ده‌ست
به‌جێ خه‌ڵات و پاداشتی بۆ وه‌ستا ره‌جه‌ب و یاریده‌ده‌ره‌کانی ره‌وانه
ده‌کات.
ئه‌و کاره‌ی وه‌ستا ره‌جه‌ب نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه میلله‌تی کورد وه‌ك هه‌موو
گه‌لانی سه‌ر ڕووی زه‌مین توانای داهێنانی هه‌یه و خاوه‌ن مرۆڤی دانا‌و
زیره‌ك و پیشه‌سازی بلیمه‌ته .
به‌دروست کردنی ئه‌م چه‌کو تفاقه‌ی شه‌ڕ میر گه‌شایه‌وه‌و بایه‌خه‌کی
له‌راده‌به‌ده‌ر به وه‌ستا ره‌جه‌ب دا‌و بۆ زیاتر زانیاری بواری چه‌کسازی
چه‌ند جارێکی دیکه‌ش وه‌ستا ره‌جه‌بی به‌ره‌و کارگه‌کانی ئێرانی ناردوو
وه‌ستا ره‌جه‌ب له ئاکامی ئه‌م هاتو چوونانه‌یدا دایکی مسته‌فای کوری له
ئێران خواستوه بۆیه بنه‌ماڵه‌که‌یان به ئێرانی له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.
ئه‌م داهێنانه گرنگه‌ی وه‌ستا ره‌جه‌ب له هزری پاشای گه‌ورهه پنگی داوه
له دڵی خۆیدا گووتی :- ده‌بوایه هه‌ر خه‌ڵاتی نه‌که‌م بۆ زیاتر هاندانی
ده‌بوایه خۆم سه‌ردانێکی تایبه‌تی کارگه بکه‌م ، به کرده‌وه‌ی خۆی
په‌شیمان بوو به‌کزی له‌لوتکه به‌فراویه‌کانی کێوی هه‌ڵگۆرد و سه‌ری
حه‌سه‌ن به‌گ ڕا ده‌ما، دانیشتوانی ده‌وروبه‌ری نه‌یان ده‌زانی بیر له‌چ
ده‌کاته‌وه له‌نکاو هه‌ناسه‌یه‌کی دوور‌و درێژی بۆ کاره ڕه‌نگینه‌کانی
وه‌ستا ره‌جه‌بی ڕه‌واندزێ وگوڵ گوڵزاری و شنه‌بای پاک‌و خاوێنه‌کانی سروشتی
کوردستان و دوا ڕۆژی نه‌وه‌ی کورد‌و حکمدارانی میرانی سۆران هه‌ڵکێشاو له‌دڵ
و ده‌روونه‌وه‌ش بۆ سه‌ردانی وه‌ستا ره‌جه‌ب ده‌کوڵا ، له‌ناکاو گووتی
سه‌رهه‌نگی سه‌رکارانم بۆ گازکه‌ن ، سه‌رهه‌نگ له‌گه‌ڵ ئاماده‌بوواندا
چاوه‌روانی درکاندنی شتێك بوو وه‌ڵامی داوه‌و گووتی : - پایه‌دارو
سه‌رکه‌وتوو بێت سه‌رداری قاره‌مانی کوردستان میر محه‌مه‌د سۆران فه‌رموو
بڵێ تارایه‌ریم له دڵتانه خه‌ڵات و پاداشته‌که‌م به وه‌ستا ره‌جه‌ب
گه‌یاند. خوازیار بوو خۆی به‌خزمه‌تتان بگات. میر به‌م قسانه گه‌شایه‌وه
گوتی:- برایان وه‌زیران سه‌رکرده فه‌رمانبه‌ره‌کانی سوپاسالاری ئیماره‌تی
سۆران،ماوه‌یه‌ك بۆ به‌هێزکردنی سوپاکانی خۆمان خه‌ونم به‌م جۆره
چه‌کانه‌وه ده‌دیت زۆر شوکر بۆ خوای گه‌وره‌و میهره‌بان ئه‌مڕۆ به‌چالاکی
ڕۆڵه نه‌به‌رده‌کانی کوردستان و زیره‌کی و کارامه‌یی وه‌ستا ره‌جه‌بی
ڕه‌واندزی نه‌مردم به‌رهه‌می ئه‌م جۆره چه‌کانه‌ی کارخانه‌که‌ی خۆمانم دیت
به‌پێویستی ده‌زانم بۆ پیرۆزبایی سه‌ریان لی بده‌ین چونکه سه‌ری گه‌لی
کوردیان به‌رزکردۆته‌وه بناغه‌ی پۆڵاییان بۆ قه‌ڵای ئازادی سۆران داڕشتوه ،
هه‌ستن بابچینه سه‌ردانیان ، میر وه‌پێش سه‌رکرده سوپاسالاره‌کانی و
یاوه‌رانی که‌وت و به‌کۆڵانه ته‌سکوتریسکه کۆسپه‌داره‌کانی ڕه‌واندزدا
به‌ره‌وژێر بونه‌وه بۆ گه‌ره‌کی کاولۆکان سه‌ره‌تا ڕویاندایه کۆشکێك
هه‌رچوار ده‌وره‌ی به‌پاسه‌وانی قه‌ره بینا به‌ده‌ست گیرا بوو مێشووله‌یان
ده‌به‌ینێوه‌نه‌ده‌چوو ،ئه‌و چه‌کداره عه‌گیدانه که چاویان به‌پاشای
گه‌وره که‌وت پاشه‌و پاش کشانه‌وه .
قه‌ره بینایان له ده‌ستی ڕاست بۆ ده‌ستی چه‌پ گواسته‌وه‌و ده‌ستی
ڕاسته‌یان خسته‌سه‌ر سینه‌و سه‌ری خۆیان بۆ درود دانواند به‌یه‌ك ده‌نگ
له‌یه‌زدان پارانه‌وه ( پایه‌دار بێت میر محه‌مه‌دی گه‌وره ) سه‌رداری
کورد‌و کوردستان قاره‌مانی ناوچه‌ی سۆران کوشکه که‌مالی وه‌ستا ره‌جه‌ب
کارگه‌ی دروست کردنی تۆپ و تفه‌نگ و خه‌نجه‌رو شیر‌و شه‌شاگر (ده‌مانجه) و
جۆره‌ها گولله‌و پێداویسته‌کانی دیکه‌ی سه‌ربازی تێدابوو.
دایه‌گوڵ و وه‌ستا ڕه‌جه‌ب و ئه‌ندامانی خێزانی که‌به‌هه‌واڵی هاتنی میری
گه‌وره‌یان زانی به‌تێکڕایی هاتنه‌پێشوازی ، میر سه‌لامێکی گه‌رمی لێ کردن
و و گووتی :- سه‌لامتان لێ بێت سه‌لامی تایبه‌ت له‌زری پۆشانی سۆران وه‌ستا
ڕه‌جه‌ب و یاریده‌ده‌رانی بێت. دایه‌گوڵ دایکی وه‌ستا ڕه‌جه‌ب خۆی
به‌خزمێکی نزیکی میر داده‌نا له‌میر چووه پێش له‌سه‌ر به‌سته‌که‌وه شانی
ماچ کرد، میریش به‌ڕوێکی گه‌ش ده‌سته ناسکۆڵه‌کانی مسته‌فای کوڕه
تاقانه‌که‌ی وه‌ستا ره‌جه‌بی ده‌ده‌ستی خۆ نا به‌ره‌و دیوه‌خانه‌ی وه‌ستا
ڕه‌جه‌ب هه‌ڵکشا که‌دانیشتن مسته‌فای کوری وه‌ستا ره‌جه‌بی ده‌کۆشی خۆنا
وه‌ستا ره‌جه‌بی رووی له‌میری گه‌وره کرد‌و گوتی :- میرا نه‌زانم کوتان
پێشوازی لێ بکه‌م شه‌رمه‌زارو کردم ده‌بوایه خۆم خۆم مزگێنیتان پێ بده‌م ،
داوای لێ بوردنتان لێ ده‌که‌م خوازیارم له خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان بۆ
به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ی کورد‌و چه‌سپاندی حوکمڕانی میرانی سۆران
ته‌مه‌نێکی درێژتان پێ بدات .
میر ده‌ستی وه‌ستا ره‌جه‌بی خسته ناو هه‌ردوو ده‌ستی خۆ‌و گوتی : زۆر
ڕه‌وایه ئه‌دی ئێستا ده‌یبینی گه‌وره‌یی و سه‌ربه‌رزی و پێشکه‌وتن
له‌وه‌دایه هه‌موو پێشه‌واو سه‌رکرده‌یه‌ك به خودی خۆی ڕێز له جه‌نگاوه‌ره
قاره‌مانه‌کان و خه‌باتگێڕه کۆڵنه‌ده‌ره‌کان و داهێنه‌ره ده‌ست
ڕه‌نگینه‌کانی گه‌له سته‌مدیده‌که‌ی خۆی بگرێت.
ئه‌مه‌شیان دره‌ختی بنه‌ماڵه‌ی وه‌ستا ( ڕه‌جه‌بی ڕه‌واندزی ) ی
عبدالله
وه‌ستا ڕه‌جه‌ب
مسته‌فا
نه‌ورۆز ئه‌فه‌ندی
تێبینی: سه‌رمه‌خان کچی
ئه‌حمه‌د ئه‌فه‌ندی کوڕی
مسته‌فا ئاغای برازای لعه‌لی خانی
خێزانی نه‌ورۆز ئه‌فه‌ندیه
